English|العربية Download Unifonts
كارڤالیۆ: مۆرینهۆ باشترین راهێنه‌ری جیهانه‌               لویز سوارێز ده‌یه‌وێت له‌ به‌رشلۆنه‌ یاری بكات               بوت بۆنده‌كه‌ی نوێ ده‌كاته‌وه‌               ئه‌نكه‌ره‌ به‌گومانه‌ له‌كاری هاوڵاتیانی ئه‌مریكی نیشته‌جێ له‌وڵاته‌كه‌یدا               كۆمه‌كی به‌رنامه‌ی به‌خشین بۆ 190 نه‌خۆشی تالاسیما               سه‌ردێری هه‌واڵه‌کان
advertisement
 
كێ ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق؟
% 67 
مام جه‌لال

% 25 
تارق هاشمی
% 6 
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری
1443 کۆی ده‌نگه‌کان  

بایدن داوای‌ هه‌رچی‌ زووتری‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ ده‌كات

news

جۆبایدن جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا داوا له‌ سه‌رانی‌ سیاسیی‌ عێراق ده‌كات به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌رله‌واده‌ی‌ پاشه‌كشه‌ی‌ هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق، حكومه‌تێكی‌ نیشتیمانیی‌ هاوبه‌ش پێكبهێنن.
بایدن له‌ ئاهه‌نگێكدا كه‌ بۆ پێشوازیی‌ له‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ بۆنه‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ عێراق له‌ نیویۆرك سازكرابوو ڕایگه‌یاند، به‌كۆتایی‌ هاتنی‌ ساڵی‌ 2011 ته‌واوی‌ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌ خاكی‌ عێراق پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن و به‌رپرسیارێتیی‌ ئاسایشی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ حكومه‌ت و گه‌لی‌ عێراق.
وێڕای‌ ڕه‌وشی‌ ئاڵۆزی‌ سیاسی‌ عێراق و بۆشایی‌ ده‌سه‌ڵات سوپای‌ ئه‌مریكا گۆڕانكاریی‌ له‌ خشته‌ی‌ زه‌مه‌نیی‌ پاشه‌كشه‌ی‌ هێزه‌كانیدا نه‌كردووه‌، كه‌ بڕیاره‌ تاكۆتایی‌ مانگی‌ داهاتوو ڕێژه‌ی‌ ئه‌و هێزانه‌بۆ 50 هه‌زار سه‌رباز كه‌مبكاته‌وه‌.
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا سه‌ربازانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ هاوكاریی‌ حكومه‌ت و گه‌لی‌ عێراق نێردراون و، له‌ ڕابردوودا یارمه‌تیی‌ حكومه‌تی‌ به‌غدایان داوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ دوو هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌ركه‌وتوودا، وتیشی‌ كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ سه‌رانی‌ سیاسیی‌ عێراق وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێوه‌به‌رن و به‌رپرسیارێتیی‌ ئاسایشی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرن.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ دوای‌ تێپه‌ڕینی‌ نزیكه‌ی‌ 5 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ عێراقدا، تا ئێستا كوتله‌ سیاسیه‌كان سه‌باره‌ت به‌پێكهاته‌ی‌ حكومه‌تی‌ داهاتوو نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتن، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ئاماده‌كارییدان بۆ كۆتایی‌ هێنان به‌كرده‌ سه‌ربازیه‌كان و جێهێشتنی‌ خاكی‌ عێراق له‌ كۆتایی‌ مانگی‌ ئابی‌ داهاتوودا.




  ناو
  کۆمێنت
 
© 2008 Payam Satellite Channel ,All rights reserved.
Created By Avesta Group For Software Solutions
بنکه‌ی سه‌ره‌کی
سلێمانی/ شه‌قامی بازنه‌ی مه‌لیک مه‌حمود - گه‌ڕه‌کی کازیوه‌
payam@payam.tv