|

ئه‌یاد عه‌للاویی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه ڕایگه‌یاند ئاماده‌یه سازش له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتوو بكات، به‌ڵام هاوكات پێداگریی له‌سه‌ر مافی لیسته‌كه‌ی له پێكهێنانی حكومه‌تدا كرده‌وه، به‌وپێیه‌ی خاوه‌نی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانه. عه‌للاویی وتی گه‌ر بوونی له‌و نیوه‌نده‌دا كۆسپێكی دروست كردبێت ئاماده‌یه شوێنه‌كه بۆ كه‌سانی دیكه چۆڵ بكات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له ناو لیستی عێراقیه‌دا زۆركه‌س هه‌ن ده‌توانن سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت بكه‌ن و، خزمه‌تی عێراق و گه‌له‌كه‌یشی ته‌نها له ڕێگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆك كۆماره‌وه ناكرێت. عه‌للاویی پێداگریی لیستی عێراقیه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوبه‌ش و نیشتیمانیی كرده‌وه‌و پێشبینیی كرد دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ست پێبكات، هه‌روه‌ك ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ مالیكیی ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان. سه‌رۆكی لیستی عێراقیه هۆشدارییشیدا له ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیی له پێكهێنانی حكومه‌تداو ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر حكومه‌تی داهاتوو به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وێكی عێراقیانه دروست نه‌كرێت، عێراق و ناوچه‌كه دووچاری كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی سیاسیی ده‌كاته‌وه، داواشیكرد جگه له لیسته براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌شدارییان پێبكرێت.
|