|

به‌هۆی دروست بوونی كێشه له‌نێوان لیژنه‌ی وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه له سایلۆی گردجان و جووتیارێك له‌سه‌ر جۆری گه‌نمه‌كه‌ی، وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیارانی سنوره‌كه ده‌وه‌ستێت و لیژنه‌كه‌ش سایلۆكه جێده‌هێڵێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێ باری ئۆتۆمبێله‌كانی گواستنه‌وه‌ی گه‌نم و نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی واده‌ی دیارییكراوی وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه جووتیارانی نیگه‌ران كردووه، به‌و هۆیه‌وه تائێستا چه‌ند جارێك جووتیاران ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی ڕانیه سلێمانیان داخستووه‌و، سه‌ره‌نجامیش ئه‌و گرژیی و ئاڵۆزیانه ده‌ستگیركردنی باپیر كه‌لكانیی لێپرسراوی لقی جووتیارانی ڕاپه‌ڕینی لێكه‌وته‌وه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه 29/7/2010 ژماره‌یه‌ك جووتیاری سنوره‌كه، وه‌ك نیشاندانی ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی ناوبراو، چوونه به‌رده‌م قایمقامیه‌تی قه‌زای ڕانیه، وێڕای ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌لی حه‌مه‌د به‌گ قایمقامی ڕانیه، نه‌توانرا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت. پاشان جووتیاران ڕوویانكرده مه‌ڵبه‌ندی 8 ی ڕاپه‌ڕینی یه‌كێتی نیشتیمانیی به‌و هیوایه‌ی له ڕێگه‌ی حزبه‌وه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌گوێره‌ی وته‌ی جووتیاران، باپیر كه‌لكانیی لێپرسراوی لقی جووتیارانی ڕاپه‌ڕین ته‌نها به‌هۆی پشتگیریی له جووتیاران و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌دژی لیژنه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم ده‌ستگیركراوه. ئه‌مه‌و دوای شه‌وورۆژێك مانه‌وه له زینداندا، ناوبراو پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 29/7/2010 ئازادكرا.
|