 |
|
|
|
|
|
|
كێ ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق؟
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
 |
|
گووتی روو ده‌كاته یانه‌ی بشیكتاش
|
|

پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گۆتی هێرناندێزی ئیسپانیی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی ریاڵ مه‌درید ماڵئاوایی له‌یانه‌ی شاهانه‌یی كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌رنده‌كرا ناوبراو په‌یوه‌ندیكرد به‌ریزه‌كانی یانه‌ی بیشكتاشی توركی جارێكی تر گه‌راوه ژێر ده‌ستی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی شانه‌یی بیرند شوسته‌ر. رۆژی سێشه‌ممه 27/7/2010 دووشه‌مه خۆسیه ماریا گۆتیرێس ناسراو به‌گوتی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بیشكتاشی توركی رێكه‌وت و بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ بۆندێكی له‌گه‌ڵ یانه توركیه‌كه‌دا ئیمزا كرد. به‌پێی بۆنده‌كه‌ش گۆتی ته‌مه‌ن 33 ساڵ بڕی سالاَنه‌ی 2ملیۆن و700 هه‌زار یۆرۆ له‌یانه توركیه‌كه وه‌رده‌گرێت. به‌مشێوه‌یه‌ش گۆتی جارێكی تر گه‌رایه‌وه ژێر ده‌ستی بێرند شوسته‌ری ئه‌ڵمانیی كه‌ناوبراو وه‌رزی ئه‌مساڵ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بیشكتاشی وه‌رگرت و پێشتریش له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌یی گۆتی به‌سه‌ركردایه‌تی بێرند شوسته‌ر توانی نازناوی خولی لیگای ئیسپانیی له‌ساڵی 2008 به‌رێته‌وه، هه‌ر رۆژی سێشه‌ممه 27/7/2010ش گۆتی گه‌یشته توركیا بۆ ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه و له‌فرۆكه‌خانه له‌لایه‌ن هانده‌رانی بیشكتاشه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.
|
|
|
|
|