 |
|
|
|
|
|
|
كێ ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق؟
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
 |
|
به‌رشه له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی فابریگاسدایه
|
|

رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا جارێكی هه‌ستانه‌وه به‌ورژاندنی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی سیسیك فابریگاسی كاپتنی یانه‌ی ئه‌رسیناڵ بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئیسپانیی كه‌رۆژنامه‌یه‌كی نزیكه له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بلاَویكرده‌وه: كه‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌یه بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ بداته یانه‌ی ئه‌رسیناڵی له‌نده‌نی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی له‌فابریگاس به‌لاَم ئیداره‌ی یانه له‌نده‌نیه‌كه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه به‌كه‌متر له 60 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری كاپتنی یانه‌كه‌یان بن. له‌هه‌مانكاتدا رۆژنامه‌ی سپۆتیش بلاَویكردۆته‌وه كه‌له‌م هه‌م هه‌فته‌یه‌دا فابریگاس ده‌گه‌رێته‌وه له‌نده‌ن و ئاره‌ززوی خۆی بۆ یارییكردن له‌ریزه‌كانی به‌رشه‌لۆنه بۆ ئارسین ڤینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌چه‌ند رۆژی پێشتر ئه‌رسین ڤینگه‌ر ته‌ئكیدیكرده‌وه كه‌ده‌یانه‌وێت فابریگاس له‌ئه‌رسیناڵدا بهێڵنه‌وه ره‌تی سه‌ره‌جه‌م ئه‌م بۆندانه كه‌بۆ فابریگاس پێشكه‌شیان ده‌كرێت، به‌لاَم ساندرۆ رۆسێلی سه‌رۆكی نوێی به‌رشه‌لۆنه سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ فاریگاسدا و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش گه‌یشتۆته له‌نده‌ن بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی گواستنه‌وه‌ی فابریگاس بۆ به‌رشه‌لۆنه.
|
|
|
|
|