 |
|
|
|
|
|
|
كێ ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق؟
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
 |
|
پاش 16 وه‌رز رائول یانه‌ی شاهان به‌جێده‌هێڵێت
|
|

رۆژی دووشه‌ممه 26\7\2010 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له ئاهه‌نگێكدا له سانتیاگۆ بیرنابیۆ ماڵئاوایی له رائول گۆنزالیسی كاپتنی یانه‌كه‌یان كرد. سه‌ره‌تا رائول چاوی به فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كه‌وت و له وته‌یه‌كدا پێرێز رایگه‌یاند رۆشتنی رائول بۆ شالكه كاتیه و به‌م نزیكانه ریاڵ مه‌درید به رائول شادده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ی رائول ده‌یكات پێشتریش ئه‌لفریدۆ دی ستیڤانۆش كردویه‌تی و پاشان به گه‌وره‌یی بۆ ریاڵ مه‌درید گه‌راوه‌ته‌وه. پێرێز له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند بۆ هه‌تا هه‌تایه رائول وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك له ئاسمانی سه‌نتیاگۆ بیرنابیۆدا ده‌گه‌شێته‌وه و ئه‌م یاریگایه ماڵی رائوله بۆ هه‌تا هه‌تایه. له وته‌یه‌كیشدا رائول كه 15 ساڵه درێسی ئه‌و یانه‌یه‌ی پۆشیوه رایگه‌یاند: ته‌واوی ته‌مه‌نم هه‌وڵمداوه زۆرترین خزمه‌ت به ریاڵ مه‌درید بگه‌یه‌نم، به‌رده‌وام خه‌مباربوم كاتێك شكستی ئه‌و یانه‌یه‌م بینیوه. پاشان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رائول گۆنزالیس رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر بیویستایه له ریاڵ مه‌دریدا بمێنێته‌وه ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌مایه‌وه و مۆرینۆش پشگیری له مانه‌وه‌م ده‌كرد، جگه له‌وه‌ی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدابووم كه زیاتر له‌وه‌رزی رابردوو یاریم پێبكات، به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه خۆم ویستم كردم و بڕیاری رۆشتنم دا و له‌ماوه‌ی دوو رۆژی ئاینده‌شدا ئه‌و یانه‌یه هه‌ڵده‌بژێرم كه له ئاینده‌دا یاری تێدا ده‌كه‌م.
|
|
|
|
|