 |
|
|
|
|
|
|
كێ ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق؟
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
 |
|
یواكیم لۆف تا 2012 راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا ده‌بێت
|
|

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانی رۆژی سێشه‌ممه 20/7/2010 سێشه‌ممه نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یواكیم لۆفی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای راگه‌یاند بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه تاوه‌كو 2012 . له‌گه‌ڵ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی لۆفدا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژارده‌كه و هێرشبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی پێشوو ئۆلیڤه‌ر بێرهۆڤ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێكردۆته‌وه و، رۆژی سێشه‌ممه 20/7/2010ش به فه‌رمی نوێكردنه‌وه‌كه‌وه راگه‌یه‌ندران. دوای سه‌ركردایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌می مۆندیالی 2010 ی ئه‌فریقای باشور به‌رامبه‌ر ئۆرۆگوای به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ، كاری لۆف كۆتایی هات. هه‌فته‌ی پێشوش رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی رونیكردبویه‌وه، وه‌ك پاداشتێك بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌ڵمانیادا به‌ده‌ستیهێنا، له گه‌یاندنی به قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی مۆندیالی ئه‌فریقای باشور، لۆف له پۆستی راهێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌ڵمانیادا ده‌مێنێته‌وه. به‌م نوێكردنه‌وه‌یه‌ش لۆف تاوه‌كو كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2012 به‌رده‌وام ده‌بێت له پۆسته‌كه‌یدا. له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیشیدا به‌بۆنه‌وه‌ی نوێكردنه‌وه‌كه‌وه، لۆف خۆشحاڵی خۆی و ده‌سته‌ی یاریده‌ده‌ری ده‌ربڕی به به‌رده‌وامبوونی كاره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیدا.
|
|
|
|
|