|

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه 19/7/2010 له هۆلی گوڵ عه‌نبه‌ر له شارۆچكه‌ی خورماڵ به ئاماده‌بوونی(سمكۆ سالار) به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ و نوێنه‌رانی ده‌زگا حكومی و حزبییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تی ناوداری ناوچه‌كه، به دروشمی(گوڵ عه‌نبه‌ر به‌هاری سۆز‌و خه‌یاڵه) ئۆفیسی خورماڵی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان هه‌ستا به سازدانی شه‌شهه‌مین ڤیستیڤاڵی ئه‌ده‌بی گوڵ عه‌نبه‌ر بۆ شعیرو چیرۆك و لێكۆڵینه‌وه. سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كانی یه‌كه‌م رۆژی ڤیستیڤاڵ به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستیپێكرد و پاشان وته‌ی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كه خوێندرانه‌وه. دواتر له‌لایه‌ن شاعیران میوانی ڤیستیڤاڵ(رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی) و(ره‌وشت محه‌مه‌د)ه‌وه دوو پارچه شیعر خوێندرانه‌وه، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م دیداری شیعری به‌ناوی دیداری مامۆستا(جه‌مال حه‌بیب الله) ناسراو به(بێ‌دار) بۆ شاعیران ده‌ستیپێكرد. واش بڕیاره له دووه‌م رۆژی ڤیستیڤاڵدا دیداری دكتۆر عیزه‌دین موسته‌فا ره‌سوڵ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و دیداری(حه‌سه‌ن قزڵچی) بۆ چیرۆك به‌ڕێوه‌بچێت و له كۆتایی ڤیستیباڵیشدا خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوواندا دابه‌شبكرێت. هه‌رله‌م باره‌یه‌شه‌وه مامۆستا(عومه‌ر عه‌زیز) به‌رپرسی ئۆفیسی خورماڵی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان تایبه‌ت به په‌یام وتی:
|