|

شوێنه‌واره دێرین و مێژوییه‌كانی عێراق له‌دوای داگیركردنی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ڕووبه‌ڕووی شاڵاوێكی تاڵانكردن و دزیی بونه‌ته‌وه و شاره‌زایانی شوێنه‌واریش جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، بیرۆكراتی‌و پشتگوێخستن‌و نه‌بوونی پاراستنی پێویست له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، بۆ ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان، بونه‌ته هۆی دووباره دژزین و تاڵانكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره دێرینه‌كانی ئه‌و وڵاته و بردنیان بۆ وڵاتانی بێگانه . به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی شوێنه‌واری عێراقی ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن، تا ئێستا هه‌زاران ناوچه‌ی شوێنه‌واری له عێراق كه هه‌ندێكیان كۆنترین شوێنه‌واری شارستانیه‌ته‌كانی دونیایان تێدایه هیچ پاسه‌وانێكیان نییه. ئه‌و سه‌رچاوانه هه‌روه‌ها ئاشكراشیانكرد، ئه‌وپشتگوێخستن ونه‌بوونی ده‌سته‌یه‌كی ئه‌منیی پارێزگاریه، بووه‌ته هۆی به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵكۆڵینی نایاسایی‌و دزین و تاڵانكردنی پارچه شوێنه‌وارییه گرانبه‌هاكانی ئه‌و ناوچانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ساڵی 2008 ه‌وه حكومه‌ت هێزێكی نوێی پۆلیسی به‌ناوی پۆلیسی پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی عێراق دامه‌زراندوه و ژماره‌یان 5000 كه‌س بوو و ئه‌ركیان پاراستنی ته‌واوی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانه، به‌ڵام ئێستا ته‌نها 106 كه‌س له‌و هێزه ماونه‌ته‌وه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها به‌شی پاراستنی باره‌گا سه‌ره‌كیه‌كه‌ی هێزه پۆلیسیه‌كه خۆیان ده‌كات، كه له‌نێو كۆشكێكدایه بۆ سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و له‌سه‌ر كه‌ناری رۆژهه‌ڵاتی رووباری دیجله‌دایه. له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید نه‌جمه‌دین عه‌بدوڵڵا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی شوێنه‌واره مێژوییه‌كان نیگه‌رانی خۆی له‌و حاڵه‌ته ترسناكه ڕاگه‌یاندوئاشكرایكرد، پاراستنمی شوێنه‌واره مێژویی و دێرینه‌كانی عێراق به قسه ناپارێزرێت، ناوبراو هه‌روه‌ها وتیشی حكومه‌ت له ده‌ستبه‌ركردنی پارێزگاریی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی شوێنه‌واری مێژوویان تێدایه كه‌مته‌رخه‌مه. له‌لایه‌نخۆشییه‌وه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌های ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی له عێراق ڕووبه‌ڕووی تاڵان‌و دزیی بونه‌ته‌وه، له ژماردن نایه‌ت‌و به‌شێكن له مێژوو و شارستانییه‌تی یه‌كێك له وڵاته هه‌ره دێرینه‌كانی جیهان و زۆر پارچه‌ی گران و به‌نرخ و ده‌گمه‌نیان تێدایه كه مێژوه‌كه‌یان بۆ سه‌دان هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
|