 |
|
|
|
|
|
|
كێ ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق؟
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
 |
|
قه‌لاَی كه‌ركوك وه‌ك شوێنه‌وارێكی دێرینی جیهان ده‌ناسێنرێت
|
|

ڕێكخراوی (یونسكۆ) ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ربڕیوه، كه
قه‌لاَی كه‌ركوك بچێته نێو لیستی شوێنه دێرینه‌كانی جیهانه‌وه،
له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
(ئه‌یاد
تارق حسێن) به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری كه‌ركوك به‌ئاژانسی هه‌واڵی
ناوخۆی ڕاگه‌یاند، ڕێكخراوی (یونسكۆ) پاش زیاتر له‌سێ مانگ كاری كنه‌و
پشكنین، ڕازیبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، قه‌لاَی كه‌ركوك بچێته ڕێزی شوێنه
دێرینه‌كانی جیهانه‌وه‌و وه‌ك شوێنه‌وارێكی مه‌زن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا
بكرێت.
ڕوونیشكرده‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی ڕێكخراوی یونسكۆ، مایه‌ی
خۆشحاڵییه بۆ شاری كه‌ركوك‌و گرنگییه‌كی زۆری بۆ شاره‌كه هه‌یه،
چونكه زیاتر كه‌ركوك به‌جیهان ده‌ناسێنێت.
قه‌لاَی كه‌ركوك مێژووه‌كه‌ی بۆ (7000) حه‌وت هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ( 130)
سه‌دو سی پێ له‌ئاستی ڕووباری خاسه‌وه به‌رزه‌و ده‌كه‌وێته
ناوه‌ندی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه، قه‌لاَی كه‌ركوك ئێستا گۆڕی سێ
كه‌سایه‌تیی ناوداری ئایینه‌كانی تێدایه، كه ناویان له‌هه‌ندێك
له‌كتێبه ئایینیه‌كاندا هاتووه، ئه‌وانیش بریتین له (دانیاڵ‌و
حه‌نانیاو عوزاریا)، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه گۆڕی (میكائیل) كه‌سایه‌تی
ئایینی ناوداریش هه‌ر له‌نێو قه‌لاَی كه‌ركوكدا بێت. هه‌ژار بابان – كه‌ركوك
|
|
|
|
|