|

تیمێكی زانایانی شوێنه‌وارناسی نێوده‌وڵه‌تیی له ئه‌شكه‌وتێكی ئه‌رمینیا كۆنترین پێڵاوی جیهانیان دۆزیه‌وه، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 5 هه‌زارو 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه. پێڵاوه‌كه له پێستی مانگا دروستكراوه‌و درێژیه‌كه‌ی 24سانتیمه‌ترو نیوه‌و، پانیه‌كه‌شه‌ی 7بۆ 10سه‌نتیمه‌تر ده‌بێت و مێژووه‌كه‌ی بۆ 1000 ساڵ به‌ر له‌دروستكردنی هه‌ڕه‌مه به‌ناو بانگه‌كانی میسر ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 3 هه‌زارو 500 ساڵ به‌ر له زاین و، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش له مێژوودا به سه‌رده‌می نوحاسیی ناسراوه. ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ی پێڵاوه‌كه‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه ده‌كه‌وێته هه‌رێمی فایتۆسی دزور له‌سه‌ر سنوره‌كانی نێوان ئه‌رمینیا توركیا ئێران، یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی تیمه‌كه هۆكاری مانه‌وه‌ی پێڵاوه‌كه‌و كه‌لو په‌له دۆزراوه‌كانی دیكه‌ی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی بۆ هێمنیی و سه‌قامگیریی ڕه‌وشی ئه‌شكه‌وته‌كه گێڕایه‌وه. ئه‌ندامانی تیمه‌كه هۆكارێكی دیكه‌ی مانه‌وه‌و تێكنه‌چوونی كه‌لو په‌له‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌زار ساڵیك، بۆ بوونی چینێكی ئه‌ستوری پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵ له ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا ده‌گێڕنه‌وه. ئه‌مه‌و جگه له پێڵاوه‌كه چه‌ند ده‌فرێكی دیكه له ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان گه‌نم و جۆو قه‌یسی وشك كراوه‌و چه‌ند ڕووه‌كێكی دیكه‌یان له خۆ گرتووه.
|