 |
|
|
|
|
|
|
كێ ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق؟
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
 |
|
زۆرینه‌ی 45 گۆڕی فیرعه‌ونه‌كان له خه‌یوبی میسره
|
|

فاروق حسنی وه‌زیری رۆشنبیری میسری رایگه‌یاند: نێرده‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای شوێنه‌وارناسی كه له ناوچه‌ی لاهوری شوێنه‌وارناسی له خه‌یوم كارده‌كات 45 گۆڕی دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می میسریه كۆنه‌كان و چه‌ندین تابوتی ته‌خته‌ی ره‌نگاوره‌نگ له خۆ ده‌گرێت كه له ناویاندا مۆمیا كراوی تێدایه. به پێی رۆژنامه‌ی (الشروق) سه‌رۆكی نێرده شوێنه‌وارناسییه‌كه ( دكتۆر عبدالرحمن العایدی) رایگه‌یاند: 31 گۆڕ دۆزراونه‌ته‌وه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و تازه و هه‌ردوو خێزانی بیست و یه‌ك (1081-931پێش زایین) و بیست و دوو (725-931 -پێش زایین) وه له نێو گۆڕه‌كاندا چه‌ند تابوتێكی ره‌نگا و ره‌نگ دۆزراونه‌ته‌وه كه له نێوانیاندا مۆمیاوی كراوه‌كانی تێدا بووه و به له‌فاف و چینێك له گه‌چ داپۆشرابوون، هه‌روه‌ها چه‌ند ده‌قێكی ئایینیش له نێو گۆڕه‌كاندا بووه كه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌و دوعا و پاڕانه‌وه‌ی له جیهانه‌كه‌ی تردا یارمه‌تی مردووه‌كه ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك چه‌ندین دیمه‌نی ره‌نگاو ره‌نگی تایبه‌ت به خواوه‌نده كۆنه‌كانی تێدا بووه وه‌ك ( حۆرس ، حه‌تحوور، خه‌نوم، ئه‌مون) ئه‌لعایدی ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی : له ناوچه‌ی په‌ره‌ستگای دۆڵ پادشا سنۆسه‌رتی دووه‌م سه‌ر به خێزانی دوانزه‌یه‌م 4 بیری له هه‌رچوار پایه‌ی په‌رستگاكه دۆزیوه‌ته‌وه ، چه‌ندین قاچ و قاچاخ و گڵێنی نایابیان تێدا بووه.
|
|
|
|
|