|

له سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوانكراودا كه ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆ گفتوگۆكردن بێت له‌سه‌ر پرسی ئاودیوكردنی نه‌وتی هه‌رێم، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح گه‌یشته به‌غدا و ئاشتی هه‌ورامیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت به پاسكیلیش بێت نه‌وت ده‌نێرینه ده‌ره‌وه. به‌گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كان كه ده‌ست په‌یام كه‌وتوون، قافڵه‌ی تانكه‌ره‌كانی ئاودیوكردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی هه‌ردوو خاڵی سنووریی حاجی ئۆمه‌ران و باشماخه‌وه به‌رده‌وامه و به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی حاجی ئۆمه‌رانیش ئاماده‌نییه له‌و باره‌یه‌وه هیچ لێدوانێك بدات. پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له ڕۆژی 19 ی ئه‌م مانگه‌دا به ڕه‌سمیی دانی‌نا به ئاودیوكردنی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی نه‌وت و هاوكات بڕیاری ڕاگرتنیشیدا، به‌ڵام په‌یامنێرانمان له هه‌ردوو مه‌رزی باشماخ و حاجی ئۆمه‌رانه‌وه جه‌خت له به‌رده‌وامیی ئاودیوكردنی نه‌وت ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی په‌یام ئاشكراشیانكرد، حاڵی حازر به سه‌دان تانكه‌ر ڕیزیان به‌ستووه و له چاوه‌ڕوانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌دان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا به شه‌وان ژماره‌یه‌كی زۆر تانكه‌ر ئاودیو ده‌كرێن، به‌ڵام به ڕۆژیش قافڵه‌ی نه‌وت ئاودیوكردن سه‌ره‌ی گرتووه. بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی ئه‌و پرۆسه‌یه، به تایبه‌تی له پاش بڕیاری ڕاگرتنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، په‌یام هه‌وڵیدا به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی خاڵی سنوریی حاجی ئۆمه‌ران بدوێنێت، به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوان و زانیارییه‌ك بدات به په‌یام. پێویسته بوترێت دۆسێی ئاودیوكردنی نه‌وت له سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانی زۆری لای حكومه‌تی عێراق دروستكردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا سه‌ردانی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رحكومه‌تی هه‌ێمیان بۆ به‌غدا ئاشكراكرد‌و راشیانگه‌یاندبوو، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك له‌وانه‌ش ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وت، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق گفتوگۆ ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 29/7/2010 سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌یشته به‌غدا، به‌ڵام كاوه مه‌حمود وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم به‌په‌یامی راگه‌یاند: به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق نه‌چووه‌ته به‌غدا، به‌ڵام ئاماژه‌شی به مه‌به‌ست و ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه نه‌كرد. جێی ئاماژه‌یه دۆسێی ئاودیوكردنی نه‌وت له‌لایه‌ن به‌رپرس و كۆمپانیاكانی سه‌ر به هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات، حكومه‌تی له‌به‌رده‌م ڕای گشتیی و حكومه‌تی عێراقدا ئیحراج كردووه، به‌تایبه‌تی كه داهاتی ئه‌و نه‌وته تائێستا بۆ ڕای گشتیی هه‌رێمی كوردستان نادیاره. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت "به پاسكیلیش بێت نه‌وت ده‌نێرینه ده‌ره‌وه".
|