|

پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای كانی شه‌یتان _ ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی سلێمانیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و كۆمپانیای فه‌رمانیش پرۆژه‌كه جێ به‌جێ ده‌كات، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر (10) مانگ به‌سه‌ر ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌دا هێشتا پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاكه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، ئێستاش رێگاكه كراوه‌ته‌وه هاتوچۆی پێداده‌كرێت و له‌چه‌ند شوێنێكه‌وه شه‌قامه‌كه هه‌ڵكه‌ندراوه و سه‌ر له‌نوێ نۆژه‌نده‌كرێته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش له‌هه‌ندێك شوێن و جێگه‌دا پێویسته دیواری راگر و كۆنكرێتی بۆ بكرێت به‌ڵام بۆی نه‌كراوه. بۆ به‌دواداچون بۆ ئه‌و كێشه‌یه په‌یام په‌یوه‌ندییكرد به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی سلێمانییه‌وه به‌ڵام به‌پاساوی لێدوان نه‌دان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه دلێر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كه، به‌م شێوه‌یه بۆ په‌یام دوا:
|