|

(عاسم جیهاد) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ڕایگه‌یاند: تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له‌مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا 54 ملیۆن‌و 700 هه‌زار به‌رمیل بووه‌و داهاته‌كه‌شی گه‌یشتووه‌ته سێ ملیار‌و 889 ملیۆن دۆلار. جیهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌مانگی ڕابردوودا به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م دابه‌زیوه‌و، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌و هێرشانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا لوله‌ی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووكی به‌ئامانج گرتووه، هه‌روه‌ها وتیشی 43 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل له نه‌وته هه‌نارده‌كراوه‌كه له‌ڕێگه‌ی به‌سره‌وه بووه‌و 11 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلیش له بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركووكه‌وه هه‌نارده‌كراوه، وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت وتیشی" تێكڕای نرخی فرۆشتنی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو له‌مانگی حوزه‌یراندا 71 دۆلار‌و ده سه‌نت بووه‌و، له‌لایه‌ن 29 كۆمپانیای جیهانییه‌وه و له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی (به‌سره) و (خور) و (جیهان) ی توركییه‌وه تێكڕای نه‌وته خاوه‌كه‌ی عیراق هه‌نارده‌كراوه‌و به‌شێكی تریشی له‌ڕێگه‌ی بارهه‌ڵگره‌وه هه‌نارده‌ی ئه‌رده‌ن كراوه.
|