|

له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌سێ كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پێكهاته‌ی نایلۆن له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی تانجه‌رۆی سلێمانی زیانێكی مادی زۆر ده‌كه‌وێته‌وه كه به‌ملیۆنه‌ها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت. كاتژمێر (2) ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه 26/7/2010 به‌هۆكارێكی نه‌زانرا و كه گومانی جگه‌ره‌ی لێده‌كرێت سێ كارگه‌ی ته‌نیش یه‌كتر، كه كاریان به‌رهه‌مهێنانی (ته‌په‌دۆر و نایلۆنی سپی و قاپی سه‌فه‌ری)ه ئاگریان تێبه‌ربوو و له‌ئه‌نجامی به‌تینی ئاگره‌كه‌شه‌وه زۆرینه‌ی ماده سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌رهه‌مهینان و مه‌كینه‌كانی كارپێكردنی ناو كارگه‌كه سوتان. وه به‌پێی خه‌مڵاندنی خاوه‌نی كارگه‌كانیش ئه‌و زیانانه‌ی له‌ئه‌نجامی سوتانی هه‌رسێ كاره‌گه‌كه‌وه كه‌وتوونه‌ته‌وه، خۆی له‌نزیكه (5) ملیۆن دۆلار ده‌دات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی مادی لێنه‌كه‌وته‌وه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت دوو كارمه‌ندی ئه‌و كارگه‌یه به‌هۆی چڕی دووكه‌ڵی كارگه‌كانه‌وه توشی ته‌نگه نه‌فه‌سی هاتوون و ئێستا باری ته‌ندروستیان جێگیره.
|