|

(فه‌لاح عامری) سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی عیراق (سۆمۆ) ڕایگه‌یاند" تێكڕای هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی عیراق له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا ملیۆنێك و (900) هه‌زار به‌رمیل بووه‌و ئه‌مه‌ش هه‌مان ئاستی مانگی پێشوتریه‌تی" عامری وتیشی" تێكڕای هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی (به‌سره) ش له‌مانگی ڕابردوودا ملیۆنێك و (450) هه‌زار به‌رمیل بووه‌و، (450) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیش ڕۆژانه له‌كێڵگه‌كانی نه‌وتی باكووره‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه" ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌و ماوه‌یه‌دا ڕۆژانه (10) هه‌زار به‌رمیل له نه‌وتی كه‌ركووك له‌ڕێگه‌ی بارهه‌ڵگره‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌رده‌ن.
|