|

توێژینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تازه به‌و ئاكامه گه‌یشتووه كه: ئه‌و منداڵانه‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا (3) جار یان زیاتر ژه‌مه‌خۆراكی خێرا ده‌خۆن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به ره‌بۆ زیاتره. له میانی توێژینه‌وه‌كه‌دا، كه چه‌ند توێژه‌رێكی ئه‌ڵمانی و ئیسپانی وبه‌ریتانی له‌سه‌ر 50 منداڵ له ناوچه جیاجیاكانی سه‌رانسه‌ی جیهاندا ئه‌نجامیانداوه,ده‌ركه‌وتوه كه" له‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی كه‌ژه‌مه‌خۆراكی خێرای تێدا به‌ربڵاو زۆره په‌یوه‌ندیه‌كی توندوتۆڵ و به‌هێز له نێوان گۆشتی كوێره‌كه‌و ڕه‌بۆدا هه‌یه ". جابریل ناجیل:له‌په‌یمانگه‌ی زانستی نه‌خۆشیه‌كان له‌زانكۆی (ئۆڵم)له ئه‌ڵمانیاو سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه خولی (سۆراكسی پزیشكی)له به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه ده‌ڵیت" ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان گۆشت و ره‌بۆ ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به خودی خواردنه‌كه‌وه,به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆشتی كویًره‌كه ئاماژه‌یه بۆ هۆكار گه‌لێكی تری ژیان و فاكته‌ر گه‌لێكی ژینگه‌یی وه‌ك(قه‌ڵه‌وی.....).هه‌روه‌ها وتی "میوه و سه‌وزه‌وات ودژه‌ئۆكسیدو چه‌ندین فاكته‌ری زیندوی تر له‌خۆ ده‌گرێت و به‌شدارییه‌كی كارای هه‌یه له‌چاره‌سه‌ركردنی ره‌بۆدا".ئه‌مه‌و ئه‌گه‌رچی نیزامی خۆراكی نابێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توشی حه‌ساسیه‌ت بێت,به‌ڵام توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتوه‌ته به‌و ئاكامه‌ی كه‌نیزامی خۆراك كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بلاَوبونه‌وه‌ی تووشبون به ره‌بۆ.
|