 |
|
|
|
|
|
|
كێ ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق؟
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
 |
|
ئوتۆمبیلێكی فه‌له‌ستینی به وزه‌ی خۆر كار ده‌كات
|
|

تیمێك له قوتابیانی كۆلیجی ئه‌ندازیاری له زانكۆی (بۆلیتیكینك)ی فه‌له‌ستینی له شاری خه‌لیل توانیان ئوتۆمبیلێكی كاره‌بایی درووست بكه‌ن كه به وزه‌ی خۆر كار ده‌كات و به خێرایی 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌ڕوات. رۆژنامه‌ی (زی گاردیان) رایگه‌یاند: سه‌ردانكارانی شاری خه‌لیل له‌م هاوینه‌دا سه‌ریان سوڕ ده‌مێنێ به بینینی عه‌ره‌بانه‌یه‌كی سپی كاره‌بایی كه به نێو شه‌قامه‌كانی شاردا دێت و ده‌چێت. وتیشی: ئه‌وه یه‌كه‌مجاره كه ئوتۆمبیلێك له فه‌له‌ستین درووست بكرێت و به‌رهه‌م بهێنرێت كه به وزه‌ی خۆر كار بكات و بڕی تێچوونه‌كه‌شی له 4 هه‌زار دۆلار تێپه‌ڕ ناكات. رۆژنامه‌كه له زاری دكتۆر( زوهدی سه‌لهه‌ب) ئه‌وه‌ی گواسته‌وه كه: تیمێكی ئه‌ندازیاری كه‌پێكهاتبوو له 3 قوتابی بڕۆژه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌بر و قوتابیه‌كانمان له سه‌ره‌تاوه ئه‌و ئوتۆمبیله‌یان دیزاین كرده‌وه‌ته‌وه. ئه‌مه و دیزاینی ئه‌م ئوتۆمبیله چه‌ند مانگێكی پێچووه و ئاماده‌كراوه به بزوێنه‌رێك به هێزی دوو ئه‌سپ و پاتریه‌ك هێزی پێده‌دات كه له رێگه‌ی چه‌ند تابلۆیه‌كی خۆریی دامه‌زراوه له سه‌ر ئوتۆمبیله‌كه وه وزه‌ی خۆر خه‌زن ده‌كات . رۆژنامه‌كه ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی : له رۆژانی هه‌وردا ده‌توانرێت پاتری ئوتۆمبیله‌كه به هۆی كاره‌بای ئاساییه‌وه شه‌حنبكرێته‌وه و به‌كاربهێنرێت. هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و 3 قوتابیه‌ی ئوتۆمبیله‌كه‌یان درووست كردووه، به‌شێكن له پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی نوێ بووه‌وه تاوه‌كو شوێنی دیزل وبه‌نزین و ئه‌و سووته‌مه‌نیانه بگرێته‌وه كه شه‌قامه‌كان پیس ده‌كه‌ن.
|
|
|
|
|