|

توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه گه‌یشتووه به‌و ئاكامه‌ی كه لاواز بوون و كه‌م بوونه‌وه‌ی توانا زه‌ینییه‌كان و زیادبوونی كێش په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. دیانا كرۆین له زانكۆی (نۆرسۆیسترن) له شیكاغۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له توێژینه‌وه‌یه‌كه‌دا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر زیادبوونێك له لاشه‌دا به پله‌یه‌ك له‌سه‌ر پێوانه‌ی قه‌ڵه‌وی ئه‌وا توانا فیكریه‌كان و زاكیره‌و توانسته زه‌ینییه‌كان به‌ره‌و دوا دێن. كرۆین ده‌ڵێت: قه‌ڵه‌وی فاكته‌رێكی زۆر مه‌ترسیداری سه‌ربه‌خۆیه بۆ لاواز بوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی تواناكانی ده‌رك پێكردن. تیمه‌كه‌ی كرۆین له‌و توێژینه‌وه‌یانه‌دا كه‌خولێكی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ پیران ئه‌نجامیاندابوو ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی ( له نێوان 8745 ئافره‌تدا كه له ته‌مه‌نی نه‌مانی حه‌یزدان و تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه كه له‌گه‌ڵ زیاد بوونی خاڵێك له ئاستی قه‌ڵه‌وی لاشه خاڵێك له توانا زه‌ینی یه‌كان داده‌به‌زێت. كرۆین باس له‌وه ده‌كات كه: ئه‌و خاڵانه‌ی ئافره‌ته‌كان تۆماریان كردووه هێشتا له ئاستی سروشتیدایه‌و زیادبوونی كێشی لاشه‌ش كاریگه‌ری زیانبه‌خشی هه‌یه و هیچ گومانیش له‌وه‌دا نیه. وتیشی: ئه‌گه‌ر هاتوو فشاری خوێن سروشتی بوو، هه‌روه‌ها هیچ تووش بوونێكیشی به نه‌خۆشی شه‌كره له ئارادا نه‌بوو، ئه‌وا مه‌سه‌له‌ی قه‌ڵه‌وی وه‌ك فاكته‌رێكی مه‌ترسی سه‌ربه‌خۆ بۆ سه‌لامه‌تی توانا عه‌قڵییه‌كان به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت.
|