 |
|
|
|
|
|
|
كێ ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق؟
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
 |
|
نوێژ هۆرمۆنی به‌خته‌وه‌ری زیاد ده‌كات
|
|

شێخ ئه‌حمه‌د توركی پێش نوێژ و ووتار خوێنی مزگه‌وتی نوور له عه‌باسیه‌س میسر جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی : توێژینه‌وه زانستییه‌كان سه‌لماندوویانه كه نوێژ ده‌بێته هۆی زیاد بوونی ماده‌ب (دۆبامین) كه له نێو مۆخدایه و به‌رپرسه له هه‌ست كردن به رازی بوون و پشووی ده‌روونی. توركی له چاو پێكه‌وتنێكیدا له گه‌ڵ به‌رنامه‌ی (به‌یانی باش ئه‌ی میسر) له ته‌له‌فزیۆنی میسری رایگه‌یاند: ماده‌ی دۆبامین به‌رپرسه له گواستنه‌وه‌ی نامه ده‌مارییه‌كان و به (هۆرمۆنی به‌خته‌وه‌ری) ده‌ناسرێت. وتیشی: ئه‌و توێژینه‌وه زانستییانه‌ی له‌سه‌ر نوێژ خوێنیان ئه‌نجام داون جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی نوێژ هانی ئه‌و ماده‌یه ده‌دات و بره‌وه‌ی پێده‌دات و وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به رازی بوون و پشووی ده‌روونی و كامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری بكات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ئه‌و راستییه‌ی دووپاتكردوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام له كاتی هه‌ست كردن به ناڕه‌حه‌تی و ته‌نگانه و ناخۆشی په‌نای ده‌برده به‌ر نوێژ كردن و به بیلالی ده‌فه‌رموو: ( ارحنا بالصلاه) واته : به هۆی نوێژه‌وه بمانحه‌وێنه‌وه. ناوبراو ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی: نوێژ مرۆڤ له كۆت و به‌نده‌كانی دۆنیا ئازاد ده‌كات و له خودای نزیك ده‌كاته‌وه، خوای گه‌وره‌ش له سووره‌تی ( العلق)دا ده‌فه‌رموێت: واسجد واقترب.
|
|
|
|
|