 |
|
|
|
|
|
|
كێ ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق؟
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
 |
|
پرۆسه‌ی دابه‌زاندنی وێسته‌گه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له سه‌ر رووی مانگ به‌ناوی په‌یامبه‌ری ئیسلام(درودی خودای لێبێت) راگه‌یێندرا.
|
|

له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر پرۆسه‌ی دابه‌زاندنی وێسته‌گه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له سه‌ر رووی مانگ له ساڵی 2013 به‌ناوی په‌یامبه‌ری ئیسلام(درودی خودای لێبێت) راگه‌یێندرا. دكتۆر ره‌زوان فه‌قیر به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای محمد بۆ زانستی گه‌ردون و بۆشایی ئاسمان له‌میانی پێشكه‌شكردنی وانه‌یه‌كی زانستی له بنكه‌ی رۆشنبیری قه‌ته‌ری ئیسلامی ناسراو به(فه‌نار) له ده‌وحه‌ی پایته‌خت رایگه‌یاند" ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كه به‌رووی ئه‌و كاره نه‌شیاوانه‌ی كه به‌رانبه‌ر به په‌یامبه‌ری ئیسلام ئه‌نجامدراوه و له ساڵی 2013 وێستگه‌ی یه‌كه‌م به ناوی (محمد1) ره‌وانه‌ی سه‌ر رووی مانگ ده‌كرێت و دواتریش له ساڵی 2013 وێستگه‌ی(محمد2) ره‌وانه ده‌كرێت. دكتۆر ره‌زوان كه زانایه‌كی به‌ره‌گه‌ز مه‌غریبییه و له كه‌نه‌دا نیشته‌جێیه رایگه‌یاند" ئاشكراكردنی ئه‌م پرۆژه زانستییه له بنكه‌ی(فه‌نار)ی قه‌ته‌ری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رۆڵی گرنگی ئه‌م وڵاته له بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا. هه‌روه‌ك روونیشیكرده‌وه كه ئه‌م پرۆژه‌یه له هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تیدایه بۆ زانا و پسپۆره‌كان له خوێندن و لێكۆڵینه‌وه‌كایاندا.
|
|
|
|
|