|

له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئه‌مركیی ئه‌نجامیانداوه، باسله‌وه ده‌كه‌ن، بڕینه‌وه‌ی درخته‌كانی دارستانی گه‌وره‌ی ئه‌مازۆن ده‌بێته فاكته‌ری زۆربوونی مێروه زیانبه‌خشه‌كان، كه ئه‌م حاڵه‌ته‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشیی مه‌لاریا. ئه‌و زانا ئه‌مركییانه له توێژینه‌وه‌كه‌شیاندا باسیانله‌وه‌كردووه، له پاش بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كانی ژماره‌یه‌ك له دارستانه‌كانی به‌رازیل، ڕێژه‌ی توشبوونی هاوڵاتییانی ئه‌و وڵاته به په‌تای مه‌لاریا بۆ له‌سه‌دا 48 به‌رزبووه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا به‌رله بڕینه‌وه‌ی ئه‌و درختانه ڕێژی‌كه زۆر كه‌متربووه. ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌و زانا ئه‌مریكییانه ئاشكرایان كردووه، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز هه‌یه له نێوان بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كان و زیادبونی مێش و مێرووه زیانبه‌خشه‌كان و بڵاوبووه‌نه‌وه‌یان له ناو مرۆڤدا. له‌وباره‌یه‌وه (ساره ئۆلسۆن) كه یه‌كێكه له‌و زانا ئه‌مریكییانه‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كه‌یالن ئه‌نجامداوه ڕایگه‌یاند، ده‌ركه‌وتوه بڕینه‌وه‌ی درختی دارستانه‌كان، یه‌كێكه له فاكته‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانی ژینگه كه ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی‌نه‌خۆشیی مه‌لاریا. ئه‌مه‌و شاره‌زایانی ژینگه مه‌ترسییئ ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌ننن بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كانی دارستانی گه‌وره‌ی ئه‌مازۆن له به‌رازیل، كاریگه‌ری سلبی هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕینی دۆخی كه‌ش و هه‌وا، هه‌روه‌ك په‌نابردن بۆ سوتاندنی دارستانه‌كان و به‌كارهێنانی زه‌وییه‌كه‌ی بۆ كشتوكاڵ له‌لایه‌ن جوتیاره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه، هۆكارێكی سه‌ره‌كیی نه‌هێشتنی دارستانه‌كانه.
|