 |
|
|
|
|
|
|
كێ ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق؟
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
 |
|
گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه
|
|

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی، به‌رزبوونه‌وه‌ی جیهانیی پله‌كانی گه‌رما، گه‌وره‌ترین هۆكاریی سه‌ره‌كییه بۆ توشبوونی مرۆڤـ به‌نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده.. له‌ڕاپۆرتێكی زانستییدا كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له‌زانا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وروپاوه ئاماده‌كراوه، ئاماژه‌به‌وه‌كراوه: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، هۆكاریی سه‌ره‌كییه بۆ تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده‌و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمه‌كانی وه‌ك زه‌ردوویی‌و مه‌لاریاو ته‌نانه‌ت تاعونی مرۆیی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.. له‌ڕاپۆرته‌كه‌شدا هاتووه، ئه‌و مێرووانه‌ی په‌تاكان بۆ مرۆڤــ ده‌گوێزنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما زیادده‌كه‌ن‌و گه‌شه‌ده‌كه‌ن.. ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان بۆ مرۆڤـ زیاتر ده‌كات... ڕاپۆرته ئه‌وروپییه‌كه، پیس بوونی ژینگه‌ش كه‌بۆته‌هۆی قه‌تیسبوونی پله‌ی گه‌رمای گۆیی زه‌ویی، به‌هۆكارێكی تر له هۆكاره‌كانی زیادبوونی نه‌خۆشییه‌كان له‌جیهاندا ناوده‌بات و ته‌ئكید له‌سه‌ر پاكڕاگرتنی ژینگه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ده‌كاته‌وه.. لای خۆشیه‌وه (ئه‌میر چارلز)شانشینی به‌ریتانیا له‌میانه‌ی وتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌كدا كه‌له‌زانكۆی ئۆكسفۆرد له‌ژێر ناونیشانی (ئیسلام وژینگه)پێشكه‌شیكردبوو، داوا له‌وڵاتانی جیهان ده‌كات له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌ی وڵاته‌كه‌یان، شوێن بنه‌ما ڕۆحانییه‌كانی ئاینی ئیسلام بكه‌ون و ئه‌و بنه‌مایانه په‌یڕه‌و بكه‌ن كه‌تیایدا ئاماژه به‌پاراستنی ژینگه‌و خاوێنڕاگرتنی ده‌كات... ناوبراو وتیشی وڵاتانی جیهان ڕووبه‌ڕووی زۆرێك له‌وگرفتانه ده‌بنه‌وه كه په‌یوه‌ندیی به پیسبوونی ژینگه‌و گۆڕانی ئاووهه‌واوه هه‌یه، شانشینی به‌ریتانیا ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه كه چاره‌سه‌ری گونجاوی ئه‌و كێشه‌یه‌ش ته‌نها له‌شوێنكه‌وتنی ئه‌و بنه‌مایانه‌دا به‌دیده‌كرێت كه‌ئاینی ئیسلام بانگه‌شه‌ی بۆده‌كات..
|
|
|
|
|