|

به‌تۆمه‌تی كوشتنی هه‌شت منداڵی تازه له‌دایكبوو، له‌فه‌ره‌نسا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن (47) ساڵ ده‌ستیپێكرد. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ریی له‌فه‌ره‌نسا پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمی منداڵه كوژراوه‌كانی له‌دوو ناوچه‌ی جیاواز له‌گوندێكی باكووری پاریسی پایته‌خت دۆزیوه‌ته‌وه كه‌له‌كیسی پلاستیكیدا شاردرابوونه‌وه،لێكۆڵینه‌وه ره‌سمییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌ته تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستیپێكردوه و تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵی رووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه، به‌هه‌مان هۆوه هاوسه‌ره‌كه‌شی ده‌ستگیركراوه.
|