|

له پێشهاتێكی ده‌گمه‌ندا‌و دوای 8 ساڵ له تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، ڕۆژی هه‌ینی 30/7/2010 به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا سه‌ردانی لوبنان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ڕوونی به‌ره‌و پێشچوونی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و به‌یروته. بڕیاریشه له سه‌ردانه‌كه‌دا شاعه‌بدوڵڵای پاشای سعودیه هاوڕێیه‌تیی ئه‌سه‌د بكات، كه به‌ڕای چاودێران ئامانج له‌و سه‌ردانه ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌یه كه‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌تیرۆركردنی ڕه‌فیق حه‌ریریی، له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا دروستی كردووه. هه‌روه‌ك پێشبینیی ده‌كرێت شاعه‌بدوڵڵا فشاربخاته سه‌ر ئه‌سه‌د تاحیزبوڵڵای لوبنان ناچاربكات گوێبیستی داواكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێت سه‌باره‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه له تیرۆركردنی ڕه‌فیق حه‌ریریی
|