|

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرایكرد ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی 28 له‌سه‌ر 29/7/2010 شارۆچكه‌ی فه‌للوجه گه‌یشتووه‌ته 6 كه‌س، له ناویاندا ئیحسان دووریی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی ڕاویه، یه‌كێك لهناودارتریین زانایانی ئاینیی عێراق بهدییدهكرێت. سه‌رچاوه‌كه ڕوونیكرده‌وه ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی بۆمبێكی لكێنراو به ئۆتۆمبێلێكی به‌رده‌م مزگه‌ته‌كه ئه‌نجامدراوه‌و جگه له قوربانییه‌كان، 6 برینداریشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، كه ئافره‌تێك و دوو منداڵیان تێدایه. ئه‌مه‌و پارێزگای ئه‌نبار به‌مدوایانه ڕوبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی توند‌و تیژیی به‌رفراوان بوهتهوهو، ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیه‌وه 11 به‌رپرسی باڵای هێزه‌كانی سه‌حوه كوژران و برینداربوون.
|